حزبه‌ كوردستانییه‌كان داوای چاره‌سه‌ر كردنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حزبه‌ كوردستانییه‌كانی ناو کەرکووک جه‌خت له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری کەرکووک ده‌كه‌نه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حزبه‌ كوردستانییه‌كانی ناو کەرکووک له‌سه‌رئاستی به‌رپرسی یه‌كه‌می حزبه‌كانیان له ‌مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌ کەرکووک كۆ بوونه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر چۆنێتی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی پارێزگاكه‌ بوو.

دواتر له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا به‌یاننامه‌ی كۆتایی خوێندرایه‌وه‌ و تێیدا له‌سه‌ر چوار خاڵی سه‌ره‌كی كۆک بوون، كه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک كرده‌وه‌ و داوای چاره‌سه‌ركردنی پۆستی پارێزگاری کەرکووکیان كرد.

هاوكات داوای ئیداره‌یێكی مه‌ده‌نییان كرد بۆ شاره‌كه‌ و رایانگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50511

Your Comment

You are replying to: .
captcha