لە ترسی ئەگەری هێرشی تورکیا خەڵکی سڤیل لە ڕۆژهەڵاتی فورات هەڵدێن

بەشی سووریا- ماڵپەڕی سپۆتنیک-ی ڕووسی بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، لە ترسی ئەگەری هێرشی سوپای تورکیا، شوێنی ژیانی خۆیان، لە ڕۆژهەڵاتی فورتیان بەجێ هێشتووە.

کوردپرێس: ئەم کۆچە بەکۆمەڵەی هاووڵاتییانی سڤیل لە ڕۆژهەڵاتی فورات، کە نزیکن لە بنکە و بارەگاکانی داعش، بە گەورەترین کۆچ لقەڵەم دەدرێت و باس لەوە دەکرێت ئەو بنەماڵانەی کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترؤلی داعش هەڵبێن، لەلایەن داعشەوە دەکوژرێن.

هاوکات شاری قامیشلوو-ی سەر بە پارێزگای حەسەکە لە کوردستانی سووریا کەلە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکاندایە، تێیدا خۆپیشاندانێکی فراوان کراوە و داوایان کردووە کە هێزەکانی سووریا بگەڕێنەوە ناوچەکە.

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە حکوومەتی تورکیا هەڕەشەی هێرش بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات و کوردستانی سووریا دەکات و ئەمەش نیگەرانییەکانی زۆری لەلای هێزە کوردییەکان و هاووڵاتیانی کوردی ئەو ناوچەیە ساز کردووە.

هەرچەند ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانێکدا ئاشکرای کردووە کە جێبەجێ کردنی ئەو هێرشەیان بۆ سێ مانگی دیکە دوا خستووە، بەڵام هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاش بڕیاری کشانەوەی هیزەکانی وڵاتەکەی لە سووریای داوە کە ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لێ کەوتووەتەوە و مەترسیی بەهێزبوونی داعش لەو ناوچانە دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50508

Your Comment

You are replying to: .
captcha