به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له ڕێوره‌سمی کردنه‌وه‌ی به‌کۆمه‌ڵی ژماره‌یێک پڕۆژه له لایه‌ن شاره‌وانی قه‌زای ئارناڤوتکۆی له سنووری پارێزگای ئه‌سته‌نبۆڵ گوتارێکی پێشکه‌ش کرد.
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به گوته‌کانی بێنیامین ناتانیاهو سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل که ئه‌وی کردبوویه ئامانج ڕایگه‌یاند: "ناتانیاهو تۆ له ده‌رگایێکی هه‌ڵه‌ت دا. ئه‌ردۆغان ده‌نگی سته‌ملێکراوانه، تۆ ده‌نگی سته‌مکارانیت، تۆ تیرۆری ده‌وڵه‌ت پیاده ده‌که‌یت. ئیسرائیل به‌ر له‌وه‌ی سزای ئه‌و گوناهانه، تاوانانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی و ئه‌و وێرانکارییانه‌ی که خۆی ئه‌نجامیداون، وه‌ربگرێت مافی ئه‌وه‌ی نییه هیچ که‌سێک تۆمه‌تبار بکات".
ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه هات که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 23ی کانوونی یه‌که‌می 2018 بێنیامین ناتانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل له توویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ڕایگه‌یاندبوو: "ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ناتوانێت وانه‌ی ئه‌خلاق به ئێمه بڵێت".
بنیامین نه‌تانیاهۆ، هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان و سوپاکه‌ی به داگیرکردنی باکووری قوبرس و سه‌ربڕینی ژن و منداڵی کورد له سووریا و ده‌ره‌وه تۆمه‌تبارکردبوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment