سه‌رکۆمارانی تورکیا و ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان له‌باره‌ی سووریاوه‌ ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- سه‌رکۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌باره‌ی سووریاوه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌نجام دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 23ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رکۆماری ئه‌مریکا ئه‌نجام دا و ئه‌ردۆغان له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا زانیاری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ ئاشکرا کرد.

ئه‌ردۆغان نووسیویه‌تی: "په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیی ئه‌رێنیمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌نجام دا و له‌ میانیدا باسی په‌یوه‌ندیی بازرگانی و پێشھاته‌کانی سووریا و چه‌ندین بابه‌تمان کرد و له‌باره‌ی زیاترکردنی ھاریکاری ڕێککه‌وتووین و ھیوادارم گفتوگۆ‌که‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر بۆ وڵاته‌که‌مان و ناوچه‌که‌".

سه‌رکۆماری ئه‌مریکاش له‌ توویتێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ گفتوگۆیێکی درێژ و به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا کردوووه‌ و باسى پرسى داعشمان کرد.

سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانمان له‌ سووریا هێواش و له‌سه‌ر خۆ ده‌بێت و دواى چه‌ندین ساڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتى خۆیان و هه‌ماهه‌نگیى ته‌واویان له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌بێت

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ‌كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا، هه‌ریه‌ک له‌ وه‌زیری به‌رگری ‌و نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانیی شه‌ڕی دژی داعش ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50498

Your Comment

You are replying to: .
captcha