به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له توویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا نووسیویه‌تی: "زۆر خۆشحاڵم به ڕاگه‌یاندنی جێگری وه‌زیری به‌رگریی زۆر لێھاتوو پاتریک شاناھان. (شاناھان) له 1ی کانوونی دووه‌می 2019ه‌وه پۆستی وه‌زیری به‌رگریی به وه‌کاله‌ت وه‌رده‌گرێ. پاتریک وه‌ک جێگری وه‌زیری به‌رگری و به‌رپرس له بۆینگ (کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی و بۆشاییی ئاسمانی ئه‌مریکا)، خاوه‌نی لیستێکی درێژی سه‌رکه‌وتنه و زۆر نایاب ده‌بێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو تره‌مپ وتی: جه‌یمس ماتیس له كۆتایی مانگی شوبات خانه‌نشین ده‌بێت.
تره‌مپ له توویتێكدا نووسیبووی: "له دوو ساڵی ڕابردوودا ماتیس ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو له په‌ره‌پێدانی هێزی سه‌ربازی و زۆر یارمه‌تیدام له‌وه‌ی كه هه‌ندێک وڵات ناچار بكات كه پاره بده‌ن به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌ربازییانه‌ی پێشكه‌شمان كردوون".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment