هەموو دەستگیرکراوەکانی لایەنگری پەکەکە لە سلێمانی ئازاد کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ڕایانگەیاند هەموو ئەو هاوڵاتییانەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرابوون، ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئاسایش سەربە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵی دەستگیر کردنی لایەنگرانی بزووتنەوەی ئازادیان دا کە ڕەوتێکی سەربە پەکەکە-ن و 100 کەس لەوانیان کە بە بەتەمای بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان بوون دەستگیر کرد.

میدیاکانی سەربە پەکەکە ڕایانگەیاند لە قۆناخی یەکەمدا ژمارەیێک لە خۆپیشاندەران ئازاد کران و کەمێک پێش ئێستا ئەو ٣٠ هاوڵاتییەش ئازادکران، کە لای ئاسایشی سلێمانی مابوونەوە، بەوەش هەموو دەستگیرکراوەکانی ڕێپێوانەکەی دوێنێ ئازاد کران.

میدیاکانی سەر بە پەکەکە دەیشڵێن شایانی باس کردنە ئەو 100 هاوڵاتییە لە دوێنێوە دوای ئەوەی دەستگیرکران مانیان لە خواردن گرتبوو، ئەوەش بۆ شەرمەزار دەستگیر کردنەکەیان.

دوێنێ بەهۆی ئەوەی ویستیان ڕێپێوانێک بۆ ئازادیی ئۆجالان ئەنجام بدەن، لە شاری سلێمانی ژمارەیێک هاوڵاتی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران، کە ٣٠ کەسیان ژن بوون و چوار کەسیشیان ڕۆژنامەنووس بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50488

Your Comment

You are replying to: .
captcha