به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 23ی کانوونی یه‌که‌می 2018 له شه‌عفه و سوس و به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌جین، چه‌کدارانى داعش هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ری شه‌ڕڤانان و شه‌ڕڤانان به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه و شه‌ڕێکى قورس ڕووی دا و له ئه‌نجامدا شه‌ڕڤانان هێرشی چه‌کدارانی داعشیان تێکشکاند.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه که له‌و شه‌ڕه‌دا هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) چه‌ندین باره‌گاى داعش و 3 ئۆتۆمبێلی سووتهمهنیى ئه‌و چه‌کدارانه‌یان ته‌قاندۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که له‌و شه‌ڕه‌دا 90 چه‌کدارى داعش کوژراون و ته‌رمی 12 چه‌کداریش له گۆڕه‌پانى شه‌ڕه‌که‌دا به‌جێماوه و شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ش ده‌ستیان گرتوووه به سه‌ر چه‌ندین جۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیى چه‌کدارانی داعشدا.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی هه‌سه‌ده باس له‌وه کراوه که فڕۆكه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی 82 ھێرشی ئاسمانییان كردوووه‌ته سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش و توانراوه 36 پێگه‌ی تیرۆریستان خاپوور بكرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment