به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاتژمێر 9:00ی شه‌وی شه‌ممه 22ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ژماره‌یێک چه‌کداری نه‌ناسراو که گومان ده‌کرێت چه‌کدارانی داعش بووبێتن، ھێرشیان کردۆته سه‌ر بازگهیێکی ھاوبه‌شی ئاسایشی ھه‌رێم و پۆلیسی عێراق له نزیک مه‌زاری باوه مه‌حموود له قه‌زای خانه‌قین.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تایییه‌کان، له ئه‌نجامی ھێرشه‌که‌دا پۆلیسێک گیانی له‌ده‌ست داوه و 3 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
مانگی پێشووش چه‌کدارانی داعش دوو ھێرشیان بۆ سه‌ر ھه‌مان ناوچه ئه‌نجام دا و به‌ھۆیه‌وه چه‌ند ھاووڵاتییێک گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
بازگه‌ى باوه مه‌حموود ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێگاى نێوان که‌لار- خانه‌قین و ده‌که‌وێته باکوورى قه‌زاکه‌وه و له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى گه‌رمیان و به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پۆلیسی عێراقه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
سه‌رچاوه: میدیاکانی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment