داعش ھێرشی کرده‌ سه‌ر بازگه‌یێکی خانه‌قین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چه‌کدارانى داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر بازگه‌ی باوه‌ مه‌حموود له‌ خانه‌قین و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پۆلیسێکى عێراق کوژرا و سێ پۆلیسی دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاتژمێر 9:00ی شه‌وی شه‌ممه‌ 22ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ژماره‌یێک چه‌کداری نه‌ناسراو که‌ گومان ده‌کرێت چه‌کدارانی داعش بووبێتن، ھێرشیان کردۆته‌ سه‌ر بازگه‌یێکی ھاوبه‌شی ئاسایشی ھه‌رێم و پۆلیسی عێراق له‌ نزیک مه‌زاری باوه‌ مه‌حموود له‌ قه‌زای خانه‌قین.

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تایییه‌کان، له‌ ئه‌نجامی ھێرشه‌که‌دا پۆلیسێک گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و 3 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

مانگی پێشووش چه‌کدارانی داعش دوو ھێرشیان بۆ سه‌ر ھه‌مان ناوچه‌ ئه‌نجام دا و به‌ھۆیه‌وه‌ چه‌ند ھاووڵاتییێک گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.

بازگه‌ى باوه‌ مه‌حموود ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ڕێگاى نێوان که‌لار- خانه‌قین و ده‌که‌وێته‌ باکوورى قه‌زاکه‌وه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى گه‌رمیان و به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پۆلیسی عێراقه‌وه‌ به‌ڕێوه ‌ده‌برێت.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50473

Your Comment

You are replying to: .
captcha