به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له ڕاپۆرتێکی شیکاری و زانیاری له‌سه‌ر ڕۆڵی ده‌زگاکانی هه‌واڵگری و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان تیشک ده‌خاته سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته جۆریانهی كه ئه‌و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ژماره‌یێک شوێنی جیا له سنووری هه‌رێمی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی هه‌رێم ئه‌نجامی داوه.
ساڵێک دوای تێکشکانی خه‌لافه‌تی داعش، ڕێکخراوه‌که بڕێکی زۆر داهاتی دراویی خشڵ و زێڕی کۆ کردۆته‌وه که ده‌توانێت بۆ درێژه‌دان به کرده‌ی تیرۆریستی و رێکخستنه‌وه‌ی خۆی به‌کاری بهێنێت و له‌و هه‌ڵمه‌ته تایبه‌تانه‌دا زانیاریی نوێ ده‌رباره‌ی هه‌ژماره بانکییه‌کانی داعش کۆ کراوه‌ته‌وه و ده‌رکه‌وتوووه چۆن داعش میلیۆنان دۆلاری ئاڵوگۆڕ کردوووه له ڕێگه‌ی بانکه‌کانی وڵاتانی تورکیا، ئیمارات، عێراق و سووریا.
له‌م ڕاپۆرته‌دا مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان هۆشداریی داوه له‌وه‌ی داعش شێوازه‌کانی شه‌ڕ و بازرگانی کردنی خۆی گۆڕیوه به‌تایبه‌ت دوای بڕیاره له‌ناکاوه‌که‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی وڵاته‌که له سووریا.
ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بۆ رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "پێشووتر داعش کێڵگه‌ی نه‌وتیان هه‌بوو و داهاتێکیان له‌و ڕێگه‌یه گل ده‌دایه‌وه و پاره‌شیان وه‌ک بارمته له خه‌ڵکی ژێر ده‌سه‌ڵانی خۆیان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئێستا ئه‌مه نه‌ماوه و جه‌نگیش گۆڕاوه؛ هه‌ر شتێک پێشووتر ڕوون بووبێت، ئێستا شاراوه‌یه."
به‌پێی ڕاپۆرته‌که، ئێستا داعش خاوه‌نی 400 میلیۆن دۆلاره، ئه‌و داهاته زۆره‌ش له ته‌ک ڕێگه و شێوازیتر بۆ خۆبه‌هێزکردنه‌وه به‌کار ده‌هێنێت. شاره‌زایانیش پێیانوایه له‌گه‌ڵ بڕیاری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا، داعش زیاتر له ئامانجه‌کانی نزیک ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتوووه که داعش زۆربه‌ی داهاته‌که‌ی له کاتی شکستهێنانه‌وه له ڕێگه‌ی بڕینی بانکه‌کان و به‌تاڵانبردنی پاره و خشڵ و زێڕ بوووه، ئه‌وه بێجگه له بازرگانیی جۆراوجۆر و ده‌ستکه‌وتنی ملیۆنان دۆلار له‌و رێگه‌یه‌وه.
وه‌ک له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه لێکۆڵینه‌وه‌کان دهریانخستوووه که چه‌کدارانی داعش ته‌نیا پشتیان به نه‌وت نهبهستوووه به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت ده‌ستیان به بازرگانیی ههمهجۆر کردوووه له بواره‌کانی: خانووبه‌ره، هۆتێل، ئۆتۆمبێل و ته‌نانه‌ت شوشتنگه‌کانی ئۆتۆمبێلیش.
به‌شێک له‌وانه‌شی داعش ناڕاسته‌وخۆ بازرگانی له‌گه‌ڵ کردوون، ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوونه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێکخراوه مامه‌ڵه ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌شێکیشیان به ئاگاداری و به ویستی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کردوون.
له ڕاپۆرته‌که‌دا ئه‌وه‌ش ئاشکرا کراوه که داعش به چه‌ند شیوازێک سامان و داهاته‌کانی خه‌رج کردوووه وه‌ک: پێدانی مووچه به چه‌کدار و کاربه‌ده‌ستانی، ئه‌نجامدانی کرده‌ی تیرۆرستی، پێدانی کرێى پارێزه‌ران له به‌دواداچوونی که‌یسی ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کانیان و به‌شێکی داهاته‌که‌شیان تایبه‌ت بۆ خۆرێکخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانیان ته‌رخان کردوووه.
به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگریی هه‌رێمی کوردستان و عێراقیش، ماوه‌یێكه چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به کرده‌ی تیرۆرستی و توندوتیژی کردوووه له پارێزگاکانی مووسڵ و که‌رکووک که بێجگه له ته‌قینه‌وه، به‌رپرس و که‌سایه‌تییه دژه‌کانیان ده‌که‌نه ئامانج، ئه‌وه‌ش وه‌ک زه‌نگێکی مه‌ترسیدار و ڕاگه‌یاندنی شیوازی نوێی کارکردنی ئه‌و ڕێکخراوه هه‌ژمار ده‌کرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment