تورکمانەکان داوا دەکەن لە حکوومەتی نوێی هەرێمدا چەند وەزارەتێکیان پێ بدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی لیستی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمدا داوا دەکەین پۆستی جێگری سەرۆک پەرلەمان و جێگری سەرۆکوەزیران و چەند وەزارەتی خزمەتگوزاری و پۆستی ڕاوێژکاریشمان پێ بدرێت.

کوردپرێس:

مۆنا قاوەچی سەرۆکی لیستی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا وتوویەتی ئەگەر کورسیی کۆتاکان نەبوایە لە پەرلەمانی کوردستاندا تەنانەت یەک کورسیشیان نەدەهێنا بەڵام بەوەشەوە داوای چەند پۆستی وەزرای و جێگری سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک پەرلەمانی و پۆستی ڕاوێژکاری دەکەن.

سەرۆکی لیستی تورکمانی بۆ ئەوەی دەنگی ڕاستەقینەی تورکمانەکان دەربکەوێت پێویستە مادەی 140 جێبەجێ بکرێت و ناوچەی جێناکۆک بخرێتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

ناوبراو گوتیشی داوای بەشداری پێکردنی ڕاستەقینە لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و بەو پێیەش داوا دەکەن پۆستی جێگری سەرۆک پەرلەمان و جێگری سەرۆکوەزیران و چەند وەزارەتی خزمەتگوزاری و پۆستی ڕاوێژکاریشیان پێ بدرێت.

قاوەچی زیادی کرد: لەگەڵ چەند ئەندام پەرلەمانێکی دیکە پڕۆژەیێکیان ئامادە کردووە و داوای چەند پۆستی وەزاری و ڕاوێژکاری دەکەن و بە مافی تورکمانەکانیشی دەزانن کە لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمدا پۆستی ڕاوێژکاریان هەبێت یان وتەبێژی تورکمانەکان لەو دیوانەدا پۆستی بۆ دابین بکرێت و بەو مەبەستەش وتوویەتی پێویستە یاسای دیوانی سەرۆکایەتیی وەزیرانی هەرێم هەموار بکرێت.

News Code 50471

Your Comment

You are replying to: .
captcha