به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆبه‌رت پۆڵادینۆ جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند که مایک پۆمپیۆ به جیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌نجام داوه.
پۆڵادینۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا مایک پۆمپیۆ له‌باره‌ی "چۆنێتیی هه‌ره‌سهێنان به داعش له سووریا" بۆ هه‌ر دوو لایان دواوه.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاندوووه: "پۆمپیۆ جه‌ختی له به‌رده‌وامیدانی پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق كردۆته‌وه كه له كاتێكدا به‌رده‌وامی ده‌درێت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش كۆششیش ده‌كرێت بۆ هێنانه‌دی داهاتوویێكی سه‌قامگیرتر و خۆشگوزه‌رانه‌تر".
پۆمپیۆ له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ماهه‌نگیی نزیک له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ پاككردنه‌وه‌ی عێراق له پاشماوه‌كانی داعش.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پۆمپیۆ جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی یه‌كێتی گه‌لی عێراق و هه‌موو پێكهاته‌كان و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ پاراستنی ئاسایش له عێراق و ڕێگرتن له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵات و ته‌واوكردنی پێكهێنانی وه‌زاره‌ته‌كان كردۆته‌وه.
لای خۆیشیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باسی له سروشتی په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌رێنییه‌كانی ئێستا كردوووه له وڵات و ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵانه‌ش كردوووه كه بۆ پێكهێنانی پاشماوه‌ی كابینه وه‌زارییه‌كه خراوه‌نه‌ته‌گه‌ڕ كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆوه ببینن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منییه‌كانی سووریا و گه‌یشتنی به چاره‌سه‌ری سیاسی له وڵاته‌كه‌دا به ئاسایشی عێراق و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به‌ستۆته‌وه و ئاماژه‌ی به پێداگریی عێراقییه‌كانیش كردوووه له‌سه‌ر چه‌سپاندنی یه‌كێتیی نیشتمانی و به‌رگری له سه‌روه‌ریی وڵات و ڕێگرتن له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاندوووه که ستایشی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كڕینی كاره‌بای ئێرانی ده‌كه‌ین بۆ 90 ڕۆژی‌تر، له‌گه‌ڵ ڕێکكه‌وتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان پته‌وتر ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشک خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كاندا له‌باره‌ی گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی ستراتێجی ئه‌مریكا و عێراق دواون و تاوتوێی هاوكاریی ئابووریی ئه‌مریكا بۆ عێراق كراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment