به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 20ی کانوونی یه‌که‌می 2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به شێوه‌یێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو باسی له کۆتایی هاتنی ڕاسپێردراویی زیاتر له 2 هه‌زار هێزی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا کرد و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه که زۆربه‌ی میدیاکانی ئه‌مریکا و زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته کۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تره‌مپ ئه‌و بڕیاره‌ی به بێ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ڕاوێژکارانی سیاسی و سه‌ربازیی خۆی گرتوووه. ڕسته‌یێک که له‌م دوو ڕۆژه‌دا هه‌میشه دووپات کراوه‌ته‌وه ئه‌مه‌یه: کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له باکووری سووریا خه‌یانه‌ت له کورده‌کانه و له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا خه‌سارێکی زۆرتر ده‌بینن.
فاکس نیووز له ڕاپۆرتێکدا له‌باره‌ی بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له سووریا نووسیی: ڕاگه‌یاندنی بڕیاری تره‌مپ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ته‌نها کاری ناحه‌زی ناوبراو به بۆچوونی جه‌یمز ماتیزه‌وه نییه. ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ و کاره‌کانی پێشووتری بۆ جه‌یمز ماتیز قبووڵ‌نه‌کراو بوووه و ناوبراوی ناچار به ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه کردوووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، جه‌یمز ماتیز ژێنڕاڵی هێزی ده‌ریاییی ئه‌مریکا تاکوو ڕۆژی 28ی فێبریوێری پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکای به‌ده‌سته‌وه ده‌بێت.
جنیفر گریفین هه‌واڵنێری حه‌وزه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی به فاکس نیووزی ڕاگه‌یاندوووه: جه‌یمز ماتیز چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا به خه‌یانه‌ت له کورد وه‌سف ده‌کات و پێی وایه که به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا، هێزی سووریای دیموکرات به سه‌رکردایه‌تیی کورد قه‌تڵوعام ده‌بن.
گریفین ده‌ڵێت: پێده‌چێت نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ماتیز پێش له چوونی ناوبراو بۆ کۆشکی سپی له ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ لێکدانه‌وه‌ی بابه‌تی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ئاماده کرابوو. 50 نوسخه له نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ماتیز له نووسینگه‌که‌ی ئاماده کرابوو بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له کۆشکی سپی بڵاو بکرێته‌وه.
ئه‌و هه‌واڵنێره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که جه‌یمز ماتیز هه‌میشه نیگه‌رانی ڕوانگه‌ی تره‌مپ هه‌مبه‌ر ڕه‌فتاری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی بوووه و یه‌کێک له کاره هه‌میشه‌یییه‌کانی ماتیز هه‌وڵدان بوووه بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا له‌وانه کورد.
فاکس نیووز ده‌نووسێت: 4 ژێنڕاڵێک که دۆناڵد تره‌مپ شانازی به بوونیان له ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ده‌کرد بریتین بوون له مایکڵ فلین ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی، مه‌ک ماستر ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی، جان کلی سه‌رۆکی پێشووی فه‌رمانبه‌رانی کۆشکی سپی و جه‌یمز ماتیز به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا تێکڕای ئه‌و که‌سانه له ده‌وڵه‌تی تره‌مپدا ئاماده نابن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment