به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 21-12-2018 به‌رپرسانی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) له‌گه‌ڵ ڕاوێژکارانی ئیمانوێڵ ماکرۆن سه‌رۆککۆماری فه‌ره‌نسا کۆ بوونه‌وه.
به‌رپرسێک له کۆشکی ئیلیزێ ده‌ڵێت: ڕاوێژکارانی سه‌رۆککۆماری فه‌ره‌نسا په‌یامی پاڵپشتی و هاوسۆزییان به شانده‌که ڕاگه‌یاند و له کۆبوونه‌وه‌که‌شدا ڕاوێژکارانی سه‌رۆککۆماری فه‌ره‌نسا باسی ئه‌و گفتوگۆیانه‌یان کرد که به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریکا ههیانبوووه بۆ به‌رده‌وامیدان به شه‌ڕی دژی داعش.
هاوسه‌رۆکانی هه‌سه‌ده سه‌باره‌ت به ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ فه‌ره‌نسا ڕایانگه‌یاند: "بۆ پاراستنی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا داوای هاوکاریمان له فه‌ره‌نسا کردوووه".
هاوسه‌رۆکانی هه‌سه‌ده له پاریس کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌ڤانییان ئه‌نجام دا و ڕایانگه‌یاند: "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له باکووری سووریا ئه‌سته‌م ده‌بێت و ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکات له دێره‌زوور ده‌کشێینه‌وه".
کۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژکارانی ئیمانوێڵ ماکرۆن له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکانی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات له کاتێکدایه که سه‌رۆکی ئه‌مریکا بڕیاری داوه هێزه‌کانی له سووریا بکشێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه و نیگه‌رانیی هه‌سه‌ده و مه‌سه‌ده‌ی لێکهوتوووهتهوه.
شایانی باسه؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه 19-12-2018 دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند که هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له سووریا ده‌کشێنێته‌وه چوونکه ئامانجی ئه‌وان له سووریا له‌نێوبردنی داعش بووه‌و و ئێستاش داعش کۆتایی هاتوووه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment