بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌پاندنی گه‌مارۆ تاكلایه‌نه‌كانی ئه‌مریكای به‌سه‌ر ئێران‌دا به نایاسایی و سته‌مكارانه ناوبرد و گوتی: "ئه‌م گهمارۆیانهبهپێچهوانهی ئاكار، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. ئه‌م كاره‌ی ئه‌مریكا دژی ئێران گرتوویه‌تییه به‌ر، سەداسەد كارێكی تیرۆریستییه.
روحانی له‌باره‌ی ره‌وشی سووریاوه رایگه‌یاند: "پێویسته ته‌نها خه‌ڵكی سووریا چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان دیاری بكه‌ن. ده‌بێت هه‌موو لایێک رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بگرن و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئێران به ته‌واوی هاوڕاین.
سەرۆک کۆمار ئێران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مریكا به گه‌مارۆدانی ئێران ده‌یه‌وێت كارمه‌ندانی وڵاتان و كۆمپانیاكان بترسێنێت و به بیری هێنایه‌وه بڕیاری ژماره ٢٢٣١ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێ به‌وه ده‌دات وڵاتانی جیهان بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن و گوتی: "چه‌ند وڵاتێک بوونه‌ته به‌شێک له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییان پێشێل كردووه. له‌و باوه‌ڕه‌داین سه‌رده‌می زۆربایی به‌سه‌رچووه له جیهان".
روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌مڕۆ له پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی ئاستبه‌رزی توركیا-ئێران بڕیاریان داوه كۆسپه‌كانی به‌رده‌م پێشخستنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانیان لابده‌ن و به‌رده‌وامی بده‌ن به هه‌ماهه‌نگی له بواره جیاوازه‌كانی وه‌ک سیسته‌می بانكی، پیشه‌سازی، گومرک، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، وزه، گه‌شتیاری و كولتووری نێوان هه‌ردوو وڵات و گوتی: "توركیا و ئێران ده‌توانن ئاسیا به ئه‌ورووپاوه، رۆژهه‌ڵات به رۆژئاواوه و باكوور به باشووره‌وه ببه‌ستنه‌وه".
سەرۆک کۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له‌باره‌ی ره‌وشی سووریاوه گوتی: "سووریا به‌لای ئێمه‌وه گرنگه. پێویسته ته‌نها خه‌ڵكی سووریا چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان دیاری بكه‌ن. ده‌بێت هه‌موو لایێک رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بگرن و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوو وڵات توركیا و ئێران به ته‌واوی هاوڕاین. له پێناو هێنانه‌دی سه‌قامگیری و ئاشتی له ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ماهه‌نگیی نێوانمان.
حه‌سه‌ن روحانی باسی له‌وه‌ش كرد كه پێكه‌وه بڕیاریان له‌وه داوه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیری له یه‌مه‌ن له‌و ره‌وشه دژوار و سه‌خته‌ی گه‌لی یه‌مه‌ن به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت و گوتی: با هاوكاربین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌مه‌نییه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن و هه‌ردوو وڵات بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به یه‌مه‌نییه‌كان راوێژ به‌یه‌كتر بكه‌ین.
روحانی هیوای خواست شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی ئاست به‌رز ساڵی داهاتوو له تاران ئه‌نجام بدرێت.
لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان رایگه‌یاند: سزادانی ئێران له‌لایه‌ن ئەمریکاوه سەقامگیریی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە. گوتیشی ویستی تەواومان ھەیە کە هاوئاهەنگییەکانمان لەگەڵ ئێران گەشەپێبدەین.
رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن روحانی کە بە سەردانێک لە تورکیایە، گوتی بڕیاری ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئێران‌دا ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە. جارێکی دیکە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پشتیوانی ئەو بڕیارانە ناکەین.
سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لە هاوئاهەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئێرانیش کرد و رایگەیاند: چاوپۆشیمان لە ھیچ پێکھاتەیێک نەکردووە کە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەمان و ناوچەکەی کردبێتە ئامانج و چاوپۆشیش ناکەین. ویستی تەواومان ھەیە کە هاوئاهەنگییەکانمان لەگەڵ ئێران گەشەپێبدەین.
ئەردۆغان جەختی لەسەر زیاتر کردنی قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران و تورکیاش کردەوە و رایگەیاند: ھەردوو وڵات پێویستە زۆر کار بکەن بۆ ئەوەی قەبارەی بازرگانی نێوانیان بگاتە 30 ملیار دۆلار، ھەوڵەکانی پێک‌ھێنانی ژینگەی کارکردن بۆ وەبەرھێنەران و خاوەنکارەکانیش بەردەوامە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment