ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ئاگاداربوونه‌وه‌ له‌ بڕيارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌کانی ئه‌مه‌ريكا له‌ سووریا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی سووریا- ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده‌) ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا ئاگادار نه‌كرابووينه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیلھام ئه‌حمه‌د ھاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات ڕای‌گه‌یاند که‌ له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا ئاگادار نه‌كرابووينه‌وه‌ به‌ڵام ھه‌میشه‌ گومانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ڕۆژێک بێت ئه‌مریكا بكشێته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ که‌ ورده‌كاریی بڕیاره‌كه‌ نازانن ئاخۆ كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌وانه‌یه‌ ئه‌مریكا له‌ ژێر فشاری توركیا ئه‌و بڕیاره‌ی دابێت.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 دانا دبليو وايت گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ريكا (پێنتاگۆن) ڕای‌گه‌یاند که‌ پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان بۆ ئه‌مه‌ريكا ده‌ستی پێكردوووه‌.

گوته‌بێژی پێنتاگۆن ڕای‌گه‌یاند که‌ هاوپه‌يمانیى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ڕزگاركردنى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ماونه‌ته‌وه‌ و شه‌ڕى دژى داعش ته‌واو نه‌بوووه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد که‌ ده‌ست كراوه‌ به‌ پرۆسه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌ربازان بۆ نيشتمانه‌كه‌يان و به‌و جۆره‌ هه‌نگاو ده‌نێين بۆ قۆناغى دووه‌مى هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازیى دژى داعش و بۆ پاراستنى گيانى هێزه‌كان و سه‌لامه‌تيان ورده‌كاریی زياتر بڵاو ناكه‌ينه‌وه‌.

له‌ يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شياندا ڕوانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕای‌گه‌یاند که‌ ئه‌مه‌ريكا فه‌رمانده‌ باڵاكانى هه‌سه‌ده‌يان له‌ بڕيارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان ئاگادار كردوووه‌ته‌وه‌.

روانگه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا ئاشكراي كرد‌ که‌ بڕيارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بوووه‌ته‌ شۆک بۆ فه‌رمانده‌يیی هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌.

ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ڕای‌گه‌یاند که‌ ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌مه‌ريكا زۆر جياواز و ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ بڕيارى ناردنى كۆمه‌كى سه‌ربازى كه‌ له‌ 48 كاتژمێرى ڕابردوودا گه‌ياندبوويه‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌.

به‌ گوێره‌ى ڕوانگه‌ى سووريا بڕيارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا وه‌شاندنى خه‌نجه‌ره‌ له‌ پشتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل.

له‌ ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوووه‌: ئه‌و بڕياره‌ له‌ كاتێكدايه‌ هێزه‌كانى توركيا له‌ سه‌ر سنوور و له‌ سنوورى هه‌ر دوو رووبارى ديجله‌ و فورات و نزيكى مه‌نبه‌ج كۆ بوونه‌ته‌وه‌ و به‌ نيازى هێرش كردنن بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ و گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به‌ توركيا ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ به‌شداري كردن له‌و هێرشه‌ توركيا ده‌يكاته‌ سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌سه‌ده‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50423

Your Comment

You are replying to: .
captcha