ڕێژه‌ی ھه‌ژاری له‌ هه‌رێمی کوردستان دابه‌زیوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئامار له‌ پارێزگای سلێمانی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕێژه‌ی ھه‌ژاری له‌ هه‌رێمی کوردستان زۆر دابه‌زیوه‌ و له‌ ساڵی ئاینده‌ به‌ ھۆی ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌کان زیاتریش داده‌به‌زێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئامار له‌ پارێزگای سلێمانی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد: "حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان ڕووپێوێک له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق له‌ مانگی داھاتووی ساڵی نوێ ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌و ڕێژانه‌ی باس له‌ بێکاری و ھه‌ژاری ده‌کرێت ھیچ فه‌رمی نین، چوونکه‌ ئێمه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٣ه‌وه‌ ڕووپێوێکی به‌رفراوانی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی خێزانیمان ئه‌نجام نه‌داوه‌ و ده‌سته‌ی گشتیی ئاماری ھه‌رێمی کوردستان و ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری عێراق به‌ ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ بانکی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ھه‌وڵداین تا له‌ یه‌که‌م مانگی ساڵی نوێ ئه‌و ڕووپێوه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت."

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئامار له‌ پارێزگای سلێمانی گوتی: "بڕیاره‌ خه‌رجی و داھات له‌گه‌ڵ خێزانه‌کان ڕووپێو بکه‌ین، ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ماوه‌ی ساڵێکی پێویسته‌ تا بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێک، ڕووپێوی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی خێزانه‌کان چوار ساڵ جارێک به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. له‌ ساڵی 2007 ئه‌و ڕووپێوه‌ ئه‌نجام درا و له‌ ساڵی 2008 ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌رکه‌وت که‌ 24 بواری له‌ خۆی گرتبوو، له‌وێدا خه‌رجیی تاک و خێزان و ڕێژه‌ی ھه‌ژاری ده‌رکه‌وت. دوای چوار ساڵ له‌ 2012 دیسان ڕووپێوێکی دیکه‌ ئه‌نجام درا و بۆمان ده‌رکه‌وت تا ڕاده‌یێکی باش چاره‌سه‌ری بۆ ھێڵی ھه‌ژاری و بێکاری کراوه‌."

به‌رپرسه‌که‌ی ده‌سته‌ی ئامار ده‌ڵێت: "به‌پێی ئه‌و ڕووپێوانه‌ی کراون له‌ ساڵی 2007 ڕێژه‌ی ھه‌ژاری له‌ عێراق 24% بوو، له‌ ھه‌رێمی کوردستان ته‌نیا 5% بوو، که‌ ساڵی 2012 ڕووپێو ئه‌نجام درا، ڕێژه‌ی ھه‌ژاری له‌ عێراق دابه‌زی بۆ 18% و له‌ ھه‌رێمی کوردستان بۆ 3% به‌ڵام له‌ ساڵی 2016 به‌ ھۆی قه‌یرانی دارایی و بڕینی بودجه‌ی ھه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵی 2014 ڕێژه‌ی ھه‌ژاری به‌رز بوووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 16% و ھۆکاره‌که‌ی دیار بوو."

مه‌حموود عوسمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد: "له‌ کۆتاییی ساڵی ڕابردوو به‌ ھۆی باشتربوونی ڕه‌وشی ئابووریی ھه‌رێمی کوردستان ڕووپێوێک ئه‌نجام درا و ده‌رکه‌وت ڕێژه‌ی ھه‌ژاری که‌م بوووه‌ته‌وه‌ بۆ 10% و من دڵنیام ئه‌مساڵ زۆر باشتر بوووه‌ و ساڵی دابێت ڕووپێو ئه‌نجام ده‌درێت و به‌پێی پێشبینیی ئێمه‌ ڕێژه‌ی ھه‌ژاری زۆر دابه‌زیوه‌ چوونکه‌ حکوومه‌ت مووچه‌ له‌ کاتی خۆیدا دابه‌ش ده‌کات و ھه‌ندێک پڕۆژه‌ی ستراتیژی ھه‌ن، ده‌ستیان به‌ کار کردوووه‌ته‌وه‌ و به‌ گشتی باری داراییی خه‌ڵک به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوووه‌ و ئابووریی ھه‌رێمی کوردستان گه‌شه‌ی کردوووه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50419

Your Comment

You are replying to: .
captcha