کوردپرێس:
شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی کوردستان (PYD) لە گفتوگۆیێک لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسدا وەڵامی پەیامە تویتەرەییەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای داوەتەوە کە وتبووی تاکە ئامانجیان لە سووریا شکستدانی داعش بوو و ئێستاش کاریان نەماوە و دەکشێنەوە.
شاهۆ حەسەن لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند: "ئێستا زووە لەو باریەوە قسە لەو بارەیەوە بکەین و نابێت پەلە بکەین."
هاوسەرۆکی پەیەدە گوتیشی: "ئێمە چاوەڕوانی بەیانی فەرمیی کۆشکی سپی دەکەین و پاش ئەوەی بە فەرمی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا ڕاگەیێندراو ئەو کات ئێمەش هەڵوێستی خۆمان ڕادەگەیێنین."
شیاوی ئاماژەیە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند: داعش لە سووریا شکستی هێنا و شسکتدانی داعش تاکە ئامانجی ئێمە لە سووریا بوو.
لە هەمان کاتدا سارا ساندرز هاگبی وتەبێژی کۆشکی سپی پاش پەیامەکەی ترەمپ ڕایگەیاند: هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغێکی دیکەی کەمپێنەکە، گەڕانەوەی هێزە ئەمریکییەکان بۆ ماڵە خۆیان دەستی پێکرد.
Your Comment