بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌و به‌رپرسانه باسيان له‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ نزيک بوونه‌وه‌ى واده‌ى كۆتايی هاتنى هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ريكا دژى داعش، ئه‌مه‌ريكا سه‌رجه‌م هێزه‌كانى له سووريا ده‌كێشێته‌وه.
پێشتر وه‌زيرى به‌رگریی ئه‌مه‌ريكا، جيم ماتيس و گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا باسيان له‌وه ده‌كرد، بۆ ماوه‌يێكى درێژ له سووريا ده‌مێننه‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه، توركيا ئاماده‌كارى بۆ هێرش كردنه سه‌ر باكوورى سووريا و كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردييه‌كان له كوردستانی سووریا ده‌كات.
سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له‌و ناوچانه بڵاو بوونه‌ته‌وه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) دان.
ئه‌مه‌ريكا له ماوه‌ى رابردوودا پشتيوانى و كۆمه‌كى سه‌ربازیی پێشكه‌ش به هه‌سه‌ده و يه‌په‌گه كردووه له به‌رامبه‌ر شه‌ڕكردنيان دژى رێكخراوى داعش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment