کوردپرێس:
ڕۆژنامەی دیواری تورکی لە هەوڵێکدا نووسیویەتی: "کلنور ئایبد" ڕاوێژکاری باڵای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداریی بەرنامەیێکی کەناڵی ئینگلیزیی BBCی کردووە و لەو بەرنامەیەدا وەڵامی پێشکەشکاری بەرنامەکەی داوەتەوە کە سەبارەت بە زیندانی کرانی ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا ئاراستەی ناوبراوی کردبوو.
ڕاوێژکاری باڵای ئەردۆغان لە وەڵامی ئەو پرسیارەی پێشکەشکارەکەی تەلەڤزیۆنی BBCدا ئیدعای کرد: لە تورکیا هیچ ڕۆژنامەنووسێک لە سەر شوغڵی ڕۆژنامەنووسی لە زینداندا نییە و ئەو کەسایەتییە ئاکادیمیکانەش کە دۆسیەیان بۆ تۆمار کراوە تۆمەتی ئەندام بوون یان پێوەندی گرتن لەگەڵ کۆمەڵێک گرووپ و ڕێکخراو خۆیان تووشی گێچەڵ کردووە.
ناوبراو لە بارەی سەڵاحەدین دەمیرتاشیشەوە کە هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلانە و ئێستا لە بەندیخانەدایە ڕایگەیاند: هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ڕووداوەکانی 6-7ی ئەکتەوبردا شەقامی جووڵاند و داوای لە هاووڵاتییان کرد بێنە سەر شەقام و لەو ڕووەشەوە کە مەجالی پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەروووپا هەیە ناوبراو ئازاد ناکرێت.
Your Comment