به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی به‌رگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به ڕه‌زامه‌ندی فرۆشتنی سیستمه‌كه بڵاو كرده‌وه و ڕایگهیاندوووه که ئه‌و وڵاته ڕه‌زامه‌ندیی نیشان داوه له‌سه‌ر فرۆشتنی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی و ئاسمانیی پاتریۆت به توركیا به به‌های سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوووه: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بڕیاری دا له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی فرۆشتنی 80 مووشه‌كی پاتریۆت له جۆری MIM-104E، له‌گه‌ڵ 60 مووشه‌ک له جۆری پاتریۆت-3 (PAC-3) و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی كه پێشبینی ده‌كرێت به‌هاكه‌ی سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بێت و ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی به‌رگری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 له‌باره‌ی ئه‌و فرۆشتنه‌وه زانیاری داوه به كۆنگرێس."
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا باس له‌وه کراوه په‌سه‌ندکردنی فرۆشه‌که، مرونهیێکی گرنگ ده‌داته توانای به‌رگریی ئاسمانیی تورکیا و تیایدا هاتوووه "تورکیایێکی پارێزراو که خاوه‌نی توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئاسمانی و مووشه‌کییه‌کان و هێرشه‌کانی دیکه بێت، له نێو ناتۆ و له کیشوه‌ری ئه‌ورووپادا ئاشتی و سه‌قامگیریی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات."
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment