به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێكخراوی ڕۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور ناسراو به CPJ له ڕاپۆرتێكدا ئاماری ڕۆژنامه‌نووسانی کوژراو له ساڵی 2018 له پێگه‌ی خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌کات که به به‌راورد به ساڵی ڕابردوو ئه‌مساڵ 15 ڕۆژنامه‌نوس زیاتر كوژراون.
ڕێكخراوی ڕۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه که 348 ڕۆژنامه‌نووس له‌مساڵدا ده‌ستگیر كراون و تا ئێستاش 60 كه‌سیان وه‌ک دیل ده‌ستبه‌سه‌رن و 3 ڕۆژنامه‌نووسی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
ڕێكخراوێكه ده‌ڵێت: كوژرانی ڕۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشوقچی و یان كوتسیاک ڕۆژنامه‌نوسی سلۆڤاكی دوو به‌ناوبانگترین تاوانی ڕۆژنامه‌وانی بوون له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
هه‌روه‌ها ڕێکخراوی CPJ وڵاتانی ئه‌فغانستان، سووریا و مه‌كسیک به مه‌ترسیدارترین وڵاتان ناو ده‌بات بۆ كاری ڕۆژنامه‌وانی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment