١٩ کانونی یەکەم ٢٠١٨ - ١١:٤٥
سه‌رکۆماری ئێران سه‌ردانی تورکیا ده‌کات

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی تورکیا ده‌کات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌رۆکایه‌تیی کۆبوونه‌وه‌ی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی هاریکاریی نێوان تورکیا و ئێران ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کردۆته‌وه‌ که‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 20ی کانوونی یه‌که‌می 2018 کۆبوونه‌وه‌ی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی هاریکاریی تورکیا و ئێران له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌ سه‌رۆکایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا و حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران سه‌ردانی تورکیا ده‌کات و له ‌کاتی سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆحانیدا، به‌ به‌شداریی وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان، له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و ئێران له ‌هه‌موو ڕوویێکه‌وه‌ تاوتوێ ده‌کرێن.

چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هاوشانی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌کان له‌باره‌ی پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ و جیهان بیروڕا ئاڵوگۆر بکرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50385

Your Comment

You are replying to: .
captcha