به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 18ی کانوونی یه‌که‌می 2018 هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماری شه‌ڕی 24 سه‌عاتی ڕابردوو بڵاو ده‌کاته‌وه و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا جگه له هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش به هێرشى ئاسمانى پێگه‌كانى چه‌كدارانى داعشیان كردوووه‌ته ئامانج كه سه‌رجه‌م هێرشه‌كان له ده‌وروبه‌رى دێره‌زوور و ناوچه‌ى هه‌جین له 55 هێرشى ئاسمانى ئه‌نجام دراون."
هێزه‌كانى سووریای دیموكرات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو که له ناوچه‌ى هه‌جین شه‌ڕ و پێكدادانى قورس له نێوان چه‌كدارانى داعش و هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ڕووی داوه و له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیش توانیویانه ده‌ست به سه‌ر كامیۆنێكى ته‌ندروستى و یه‌ک چه‌كى SPG و چه‌ند ماتۆڕسكیلێكى بۆمبڕێژكراو و 11 عاره‌بانه‌ى بۆمبڕێژكراو و یه‌ک دۆشكه و 7 چه‌كى بیكه‌سی بگرن.
هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شیدا ده‌ڵێت: "27 باره‌گاى چه‌كدارانى داعش ڕوخێنراوه و ده‌ستیش گیراوه به سه‌ر دوو عه‌مبارى چه‌ک و دوو كارگه‌ى دروست كردنى ته‌قه‌مه‌نى و هه‌روه‌ها 8 ڕێگه‌ى هاتوچۆى چه‌كدارانى داعش له یه‌ک دابڕێنراوه كه بۆ هاوكاری كردن و گواستنه‌وه‌ى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى به‌كاریان هێناوه".
ئه‌م هه‌واڵه له خه‌ندان وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment