به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 18ی کانوونی یه‌که‌می 2018 پارتی دیموکرات و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆ بوونه‌وه و دوای کۆبوونه‌وه‌که ڕاگه‌یێندراوێکی هاوبه‌ش بڵاو کرایه‌وه و له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتیدا هاتوووه که كه‌شوهه‌وای گفتوگۆكان ڕاشكاوانه، به‌رپرسیارانه و دۆستانه بوون و له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا گفتوگۆكردن له‌سه‌ر قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن و بابه‌ته گرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ئه‌نجام درا.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی كۆبونه‌وه‌كان كرده‌وه و له ئاینده‌یێكی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌که
ڕۆژی سێشه‌ممه (18/12/2018) وه‌فدی دانووستانكاری یه‌كێتی و پارتی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری سلێمانی، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردن و بابه‌ته گرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ئه‌نجام درا.
كه‌شوهه‌وای گفتوگۆكان ڕاشكاوانه، به‌رپرسیارانه و دۆستانه بوون، تێدا بیروبۆچوونی هه‌ر دوو حزب ئالوگۆر كرا، له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گفتوگۆ و هه‌رچی زیاتر هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌هێزتركردنی دامه‌زراوه ده‌ستووریی و یاسایی و ئیدارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تی زیاتری گه‌لی كوردستان و هه‌نگاونانی جددی بۆ كاری پێكه‌وه‌یی.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی كۆبونه‌وه‌كان كرده‌وه و له ئاینده‌یێكی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ئه‌نجام ده‌درێ.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment