بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەعد جاسم کەعبی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «عین العراق نیوز»دا ڕایگەیاند: عادل عەبدولمەهدی هاوکات لەگەڵ وەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداریی دا ئەگەر بۆ بڕیاردان بکەوێتە ژێر گوشاری حیزبە سیاسییەکانەوە لە پۆستەکەی خۆی دەکشێتەوە، بەڵام ئێستا تەسلیمی داخوازیی ژمارەیێک لە حیزبە سیاسییەکان بووە، بە تایبەت ئەو حیزبانەی کە کەسێکیان بۆ وەزارەتخانەکان کاندید کردووە و ئەوەش نیشان دەدات کە ئەو کەسایەتییێکی سەربەخۆ نییە.
کەعبی زیادی کرد: گوێ شل کردنی عەبدولمەهدی بۆ حیزبێک و پشت گوێ خستنی حیزبێکی دیکە لە داهاتوودا کێشەی سیاسی بۆ عێراق دروست دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment