وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ھۆڵه‌ندا: ده‌مانه‌وێت هه‌رێمی کوردستان به‌هێز بێت و په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌هێزتر بن

عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا كۆ بوونه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ستیڤ بلۆک ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی کوردستان هه‌رێمێکی به‌هێز بێت و په‌یوه‌ندییه‌کانیان به‌هێزتر بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ی کانوونی یه‌که‌می 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ستیڤ بلۆک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو و نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: "باسی هاوکاریی هۆڵه‌ندا بۆ هه‌رێمی کوردستان کرا به‌تایبه‌ت هاوکارییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ شه‌ڕی داعش و ڕه‌وشی ئاواره‌کان".

سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم داوای کرد که‌ هۆڵه‌ندا یارمه‌تی زیاتری کوردستان بدات له‌ گشت بواره‌کان به‌تایبه‌ت له‌ ڕووی کشتووکاڵ و بازرگانییه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ ستیڤ بلۆک ڕای‌گه‌یاند که‌ ئه‌وان په‌یوه‌ندییێکی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌ و گرنگی زیاتری پێده‌ده‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ڕاشی‌گه‌یاند: "ھاوكاری ھێزی پێشمه‌رگه‌مان كردوووه‌ و ھاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانمان بۆ ھێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌مانه‌وێت ھه‌رێمی كوردستان ھه‌رێمێكی به‌ھێز بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ھێزتر بن".

هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ باس له‌ پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراق کراوه‌ و هه‌ردوولا کۆک بوون که‌ په‌یوه‌ندیی به‌هێزی هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50361

Your Comment

You are replying to: .
captcha