وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە 17ی کانوونی یەکەمی 2018 وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا گه‌يشته‌ هه‌ولێر و له‌ لايه‌ن به‌رپرسانى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازیى لێكرا.

کوردپرێس:

ستيف بلۆك وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا به‌ سه‌ردانێك له‌ ئه‌رده‌نه‌وه‌ گه‌يشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقييه‌كه‌ى و ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسانى باڵاى عێراق كۆ بووه‌وه‌ و پاشان ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە 17ی کانوونی یەکەمی 2018 بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ئەمڕۆ سێشەمە 18ی کانوونی یەکەمی 2018 لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم کۆ دەبێتەوە.

هۆڵەندا 125 هێزی سەربازیی لە هەرێمی کوردستانە و مەشقی سەربازی بە پێشمەرگەی هەرێم دەکەن و لە سەرەتای شەڕی داعشەوە تا ئێستا بڕی 57 ملوێن دۆلاری وەکوو یارمەتی بۆ مەشق و ڕاوێژی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کردووە و 10 ملوێن دۆلاریش یارمەتیی بونیاتنانەوە و ئاوەدانکردەونەوەی عێراقی داوە.

پەڕلەمانی هۆڵەندا ئەمساڵ پەسەندی کرد کە هێزەکانی ئەو وڵاتە تا کۆتاییی ساڵی 2019 لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە.

News Code 50351

Your Comment

You are replying to: .
captcha