کوردپرێس:
لوقمان عومەر بەڕێوەبەری ئیدارەی تاپۆ لە هەرێمی کوردستان لە پرێس کونفڕانسێکدا وتوویەتی: پاش ئەوەی هاووڵاتییانی عەرەب لە شارە جۆربەجۆرەکانی عێراقەوە ڕوویان کردە هەرێم، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگەی پێداون ملک و ماڵ بۆ خۆیان بکڕن و بەناوی خۆیانەوە تاپۆی بکەن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو هاووڵاتییە عەرەبانە دەبێت بۆ تاپۆکردنی موڵک و ماڵی و کڕینی خانوو و عەرزە، هەویە و تەزکەرەی بڕواپێکراو و بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی عێراقییان هەبێت و بۆ تاپۆکردن و گواستنەوەی قەواڵەکانیش هەمان باجیان لێ وەردەگیرێت کە لە هاووڵاتییە کوردەکان وەرگیراوە.
Your Comment