رێگە نادەین دەوڵەتێكی كوردی لە سووریا دروست ببێت

بەشی تورکیا- وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند ئەنقەرە بە هیچ شێوەیێک رێگە نادات دەوڵەتێكی كوردی لە باكووری سووریا پێكبهێنرێت و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو رێكارەكان دەگرێتە بەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە ١٨یەمین كۆربەندی دەوحە لە وڵاتی قەتەر، وتارێكی پێشكەش كرد و وتی چاوپۆشی لە پێكهێنانی دەوڵەت یان هاوشێوەی دەوڵەت یان دەوڵەتی بچووک لە لایەن یەپەگە لە سووریا ناكەن و ئەوە بە هەڕەشەیێكی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەنقەرە دەبینن.

ناوبراو وتیشی: بەمەبەستی پاراستنی سنوورەكانیان هەموو رێوشوێنێک دەگرنەبەر ئەوەش نەک تەنها بۆ بەرژەوەندی توركیایە بەڵكوو لە هەمان كاتیشدا بۆ یەكپارچەیی خاكی سووریایە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 50313

Your Comment

You are replying to: .
captcha