جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: به‌غدا وه‌ڵامێک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک ناداته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌ریمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ئیداره‌دانی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان به‌ نێوه‌ندگیریی ئه‌مریكا ده‌دات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ به‌غدا وه‌ڵامی داوای پێشمه‌رگه ناداته‌وه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ بۆ که‌رکووک و ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ نێوه‌ندگیریی ئه‌مریكییه‌كان چه‌ند جارێک هه‌وڵیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ سنووری ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان داوه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوووه‌.

ناوبراو وتیشی: داوا كراوه‌ هێزی هاوبه‌ش و ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌ سنووری ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان هه‌بێت به ‌جۆرێک بتوانرێت بۆشاییی ئه‌منیی له‌و ناوچانه‌ پڕ بكرێنه‌وه‌ و بكرێنه‌ ناوچه‌ی پارێزراو.

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ له ‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌كان ده‌كه‌ین به‌ مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان و ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی ئه‌منی و پاراستنی هاووڵاتییان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50309

Your Comment

You are replying to: .
captcha