ئارێز عه‌بدوڵڵا: هه‌ندێک له‌ لێپرسراوانی پارتی هه‌وڵ بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ به‌شێک له‌ به‌رپرسه‌كانی پارتی به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه‌ كه‌ به‌ینی نێوان لایه‌نه‌كان خراپ بێت و ئاڵۆزی هه‌بێت له‌ نێوانیاندا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتمانیی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: هه‌ندێک له‌ لێپرسراوانی پارتی به‌رژه‌وه‌ندی و پاروی چه‌وریان له‌وه‌دایه‌ كه‌ نێوانی لایه‌نه‌كان گرژی زیاتری تێبكه‌وێت ئه‌گه‌رنا ده‌بێت ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت كه‌سێک یان لایه‌نێک ماڵی له‌ شووشه‌ بێت نابێت به‌رد بگرێته‌ ماڵی خه‌ڵک.

ئارێز عه‌بدوڵڵا وتیشی: هه‌ندێک كه‌س ئه‌وه‌نده‌ داشۆراون له‌بری ئه‌وه‌ی ڕابردوویان به ‌بیر خۆیان بهێننه‌وه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ن برینه‌كان بكولێننه‌وه‌ كه‌ بێگومان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و پاروی چه‌ورییان ده‌یانه‌وێت سوود له‌ گرژی و ئاڵۆزی لایه‌نه‌كان وه‌ربگرن.

ناوبراو ئه‌و قسانه‌ی له‌ كاتێكدا ڕاگه‌یاند كه‌ به‌رپرسێكی پارتی ڕووبه‌ڕووی قسه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی بوونه‌وه‌ كه‌ وتبووی ئه‌گه‌ر كه‌تنێک نه‌نرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕه‌وشی ئابووری خه‌ڵكی له‌ كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت باش ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی ژیان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50307

Your Comment

You are replying to: .
captcha