دژی بۆردومانه‌کانی تورکیا له‌ شه‌نگال خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ چوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ دژی بۆردومانی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا له‌ هه‌رێم هاووڵاتییانی ناحیه‌ی سنونێی سه‌ر به‌ قه‌زای شنگال خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌شێک له‌ هاووڵاتییان خۆپیشاندانیان له‌سه‌ر ڕێگای ناحیه‌ی سنونێ و قه‌زای شنگال ئه‌نجام دا و هاوڵاتییان داوایان کردوووه‌ "سنورێک دابنرێت بۆ ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی که‌ تورکیا له‌ به‌رامبه‌ر خاکی هه‌رێم ئه‌نجامی ده‌دات".

هه‌روه‌ها له‌ خۆپیشاندانه‌که‌ هاووڵاتییانی سنونێ داوایان له‌ حکوومه‌تی عێراق و پارێزگاری مووسڵ کرودووه‌ بێنه‌ سه‌ر خه‌ت و هه‌ڵوێستی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ شه‌وی 13ی کانوونی یه‌که‌می 2018 کاتژمێر 9:05 خوله‌ک فڕۆکه‌کانى تورکیا بۆردومانی ناوچه‌ی گر عوزێر و گه‌لێی شلۆیان له‌ قه‌زای شنگال و چیای قه‌ره‌چوغ و که‌مپی ئاواره‌کانی قه‌زای مه‌خموور کرد و به‌و هۆیه‌وه‌ چوار ئه‌ندامی هێزه‌کانى پاراستنی مه‌خموور شه‌هید بوون که‌ سه‌رجه‌میان ئافره‌ت بوون.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50301

Your Comment

You are replying to: .
captcha