به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاماره‌كانی تایبه‌ت به هه‌ژاری له عێراق بۆ ساڵی 2018ی بڵاو كرده‌وه و به‌پێی ڕووپێوییێک که هه‌شت هه‌زار و 640 خێزانى وه‌رگرتوووه وه‌ک نموونه، ده‌رکه‌وتوووه 31%ى خێزانه‌کان له دۆخێکى خراپى ئابووریدان و داهاتى هه‌ر خێزانێک له خوار 200 هه‌زار دیناره‌وه‌یه.
له ڕووپێوییه‌که‌دا له هه‌ر پارێزگایێک 360 خێزان وه‌رگیراوه و 900 خێزانیشیان له به‌غدا و هه‌رێمى کوردستان بوون.
هه‌ر له‌و ڕووپێوییه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه تێكڕای قه‌باره‌ی خێزان له عێراق شه‌ش كه‌س ده‌بێت، 5.9 كه‌س له شار و 6.5 له گونده‌كانن، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی 38.9% دانیشتوووانی عێراق ته‌مه‌نیان له 15 ساڵ كه‌متره.
به‌پێی ڕوپێوییه‌که 27.5%ی گه‌نجانی هه‌رێم و عێراق بێکارن و 90%ی هێزی کاری ژنانیش له که‌رتی گشتیی حکومی‌دا کار ده‌که‌ن.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه 31%ى خێزانه‌کان مانگانه که‌متر له ملیۆنێک دینار خه‌رج ده‌که‌ن و 48.2%شیان له نێوان ملیۆنێک و زیاتر و 14.6%ی خێزانه‌کانیش له نێوان 2 تا 3 ملیۆن دینار داهاتییانه.
ده‌زگاکه بڵاویشی کردوووه‌ته‌وه که 41.7%ی خێزانه‌کان ئوتۆمبێلى خۆیان به‌کار ده‌هێنن و 15.9%شیان کۆمپیوته‌ر و لاپ‌تۆپ و 78.5%ی خێزانه‌کانیش سمارتفۆنیان هه‌یه و ئامێره ئه‌لیکترۆنى و خزمه‌تگوزارییه‌کانى‌تریش به‌کارده‌هێنن.
هه‌رچی له‌باره‌ی شوێنى نیشته‌جێبوونه‌وه‌یه ڕووپێوییه‌كه ده‌ریخستوووه كه ڕێژه‌ی 72%ى خێزانه‌كان خاوه‌نى خانووى خۆیانن.
ئه‌وه‌شی كه په‌یوه‌ندیی به بواری ڕۆشنبیرییه‌وه هه‌یه ئه‌وا ڕووپێوییه‌كه ده‌ریخستوووه 87%ی تاكه‌كان كه ته‌مه‌نییان له سه‌روو 10 ساڵانه‌وه‌یه نووسین و خوێندنیان باشه.
له ئاماره‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که به شێوه‌یێکی گشتی ڕۆژانه 17 کاتژمێر کاره‌باى حکومى ده‌درێت به هاووڵاتییان و شه‌ش كاتژمێریش کاره‌بای مۆلیده دراوه به هاووڵاتییان.
هاوكات ڕێژه‌ی 98%ى خێزانه‌كان غازی شل بۆ ئاماده‌کردنى خواردن به‌كار ده‌هێنن، ڕێژه‌ی 92%ى خێزانه‌كانیش یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌کانیان به تۆڕی ئاوی گشتییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
شاره‌زایانى بوارى ئابوورییش هۆکارى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ژارى و نه‌خوێنده‌وارى بۆ نائارامى سیاسى و دارایی ده‌گێڕنه‌وه به جۆرێک کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاووڵاتییان دروست کردوووه که به بێکارى دانیشتوون و چاوه‌ڕێى دۆخه‌که ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment