کوردپرێس: هاووڵاتییەکانی دەڤەری نێروە و ڕێکان، بەباسنیوز-یان ڕاگەیاند: لە شەوی رابردووەوە هەتا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، زیاتر لە سێ جار چیا و کێوەکانی دەڤەری نێروە و ڕێکانیان لە ناحیەی شێلادزێ لە پارێزگای دهۆک، بە توندی بۆردومان کردووە و بەم هۆیەوە بەشێکی زۆر لە ڕێگەی گوندەکان داخراون کە ژمارەیان دەگاتە 50 گوند و ڕەوشێکی دژوار بۆ خەڵکی ساز بووە و هەندێ خەڵکیش لە ماڵەکانیان هەڵاتوون.
ئەو بۆردومانانەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کە بە بیانووی بوونی گریلاکانی پەکەکەیە لەو ناوچانە، هاوکات دەڤەری نەهلێ و دێرەلووک-یش ڕوویان داوە و دەوروبەری گوندەکانی سەرگەلێ و درکینێ-یشی گرتووەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا زانیاری لەبەردەست نییە کە ئاخۆ ئەو بۆردومانانە زیانی گیانی هەبووە یان نا.
لەمبارەوە "وارشین سەلمان" بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و ڕاگەیاند: "ئێمە زانیاریمان هەیە لە شەوی ڕابردووەوە هەتا نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری ناحیەی شیلادزێ دەڤەری نیروە و ڕێکان-یان بۆردومان کردووە، بەڵام لەبارەی زیانەکانی زانیاریمان لەبەردەست نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment