بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەها نووری، گوتەبێژی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق بە سوومریە نیووزی راگەیاندووە هەرچەندە چەندین دانیشتن و کۆبوونەوە بۆ پڕکردنەوەی هەشت وەزارەتە بەتاڵەکەی کابینەی عادل عەبدولمەهدی ئەنجام دراون، بەڵام تا ئێستا لایەنەکان لەسەر هەشت وەزارەتەکە رێک نەکەوتوون.
بەها نووری هەروەها رایگەیاندووە کە لە ئەگەری ئەوەی لایەنەکان رێکنەکەون لەسەر کاندیدەکان، تەنیا یەک رێگا لەبەردەم عادل عەبدولمەهدیدا دەمێنێتەوە، کە بریتییە لەوەی بێتە پەرلەمان و ئەو ناوانەی خۆی پێشنیازیان دەکات بۆ وەزارەتەکان، بیهێنێت.
گوتەبێژی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو کاتەدا، پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان دەکەوێتە دەست پەرلەمانتارانەوە و لە دەست سەرۆکی حکوومەت و کوتلە و لایەنە سیاسییەکان دەردەچێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment