به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر له گفتوگۆیدا له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه تا له ناو سیسته‌می حكومڕانیدا بێت خزمه‌ت كردنی خه‌ڵک له پێشینه‌ی كاره‌كانی ده‌بێت و ده‌شڵێت: تا له سیاسه‌ت و له ناو كه‌ره‌سته‌ی حكومڕانی بم، باشتركردنی گوزه‌رانی هاووڵاتی و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌وله‌ویه‌تم ده‌بن.
له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌یدا له‌باره‌ی باشتربوونی دۆخی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: پێموایه كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر چاكسازییه‌كانمان، ڕێكکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غداد تێكنه‌چێت، نرخی نه‌وت زۆر دانه‌به‌زێت و كه‌تنێكی گه‌وره نه‌كه‌ین پێشبینی ده‌كه‌م دۆخی ئابووریی كوردستان باشتر ببێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: ژیان پڕه له ئه‌گه‌ر و هیچ پێشبینییێكی دروست ناكرێت به بێ ره‌چاوكردنی ئه‌گه‌ره‌كان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment