قوباد تاڵه‌بانی: دۆخی ئابووریی هه‌رێم باشتر ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر چاكسازییه‌كان به‌رده‌وام بن و ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تێكنه‌چێت و كه‌تنێكی گه‌وره‌ نه‌كرێت پێشبینی ده‌كه‌م دۆخی ئابووریی كوردستان باشتر ببێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له ‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر له‌ گفتوگۆیدا له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ تا له‌ ناو سیسته‌می حكومڕانیدا بێت خزمه‌ت كردنی خه‌ڵک له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانی ده‌بێت و ده‌شڵێت: تا له ‌سیاسه‌ت و له ‌ناو كه‌ره‌سته‌ی حكومڕانی بم، باشتركردنی گوزه‌رانی هاووڵاتی و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌وله‌ویه‌تم ده‌بن.

له ‌به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆ‌كه‌یدا له‌باره‌ی باشتربوونی دۆخی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: پێموایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر چاكسازییه‌كانمان، ڕێكکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غداد تێكنه‌چێت، نرخی نه‌وت زۆر دانه‌به‌زێت و كه‌تنێكی گه‌وره‌ نه‌كه‌ین پێشبینی ده‌كه‌م دۆخی ئابووریی كوردستان باشتر ببێت.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: ژیان پڕه‌ له‌ ئه‌گه‌ر و هیچ پێشبینییێكی دروست ناكرێت به ‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌گه‌ره‌كان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50288

Your Comment

You are replying to: .
captcha