به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له دوای ٣٩یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوی هاریكاریی ئابووریی ده‌ریای ڕه‌ش ڕایگه‌یاند: "به شێوه‌یێكی گشتی و به هاوكاریی ڕووسیا، توركیا و ئێران لێكتێگهیشتنێک سه‌باره‌ت به لیستی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ئاماده‌یه كه هه‌ریه‌ک له ده‌وڵه‌تی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: به ناوی لایه‌نی سوورییه‌وه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو لیسته‌كه ده‌ده‌نه ستیڤان دیمستۆرا نوێنه‌ری تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان بۆ سووریا.
لاڤرۆڤ ڕاشیگه‌یاند: ڕووسیا خوازیاره له سه‌ره‌تای ساڵی 2019دا لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا له ژنێڤ كۆ ببێته‌وه.
شایانی باسه؛ له ساڵی 2011ه‌وه سووریا له شه‌ڕێکی ناوخۆییدایه و تا ئێستا هه‌زاران هاووڵاتی کوژراون و بریندار بوون و سه‌دان هه‌زاری دیکه‌ش ئاواره و بێلانه بوون.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment