ناردنکاری لە سەر چەند کاڵای زەرووری لە خاڵی سنووریی مێهرانەوە قەدەغە دەکرێت

بەشی ئیلام- بەڕێوەبەری گومرگی ئیلام دەڵێت: هەناردەکردنی ئەو کاڵا زەروورییانەی ڕاستەوخۆ پێوەندییان بە سفرەی هاووڵاتییانەوە هەیە لە دەروازەی سنووری مێهرانەوە قەدەغە کراوە.

کوردپرێس:

ڕۆحوڵڵا نەزەری ڕۆژی شەمە 24ی سەرماوەز بەرانبەر بە 15ی کانوونی یەکەمی 2018 بە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕاگەیاند کۆمەڵێک کاڵای زەرووری کە پێوەندیی ڕاستەوخۆیان بە بژێوی ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە ناردنکارییان لە سەر قەدەغە کراوە و ئاڵوگۆڕی ئەو جورە کاڵایانە لە دەروازەی سنووری مێهرانەوە ئەنجام نادرێت.

ناوبراو گوتیشی هەندێک لە گرینگترین کاڵا قەدەغەکاروەکان بۆ ناردنکاری بریتین لە: برنج و گۆشت و مریشک و شەکری کڵۆ و شەکرە وردە و ئەو جۆرە کاڵا زەروورییانە.

نەزەری زیادی کرد: هەناردەکردنی ئەو جۆرە کاڵا زەروورییانە دەبێتە هۆی ئەوەی نرخی کاڵاکان لە نێوخۆی وڵات بەرز ببێتەوە و کێشە بۆ کەرتی ئابووری دروست بکات.

دەروازەی سنووری مێهران لە پارێزگای ئیلام 230 کیلۆمەتر لە بەغداوە دوورە و ڕۆژانە نزیکەی 600 بارهەڵگر بەو دەروازەی سنوورییەدا تێدەپەڕن و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق لەو خاڵە سنوورییەوە لە ئاستێکی بەرزدا ئەنجام دەبێت.

News Code 50284

Your Comment

You are replying to: .
captcha