به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 14ی کانوونی یه‌که‌می 2018 خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگای به‌سره ده‌ستی پێکرده‌وه و خۆپیشاندانه‌كه بۆ داواكردنى خزمه‌تگوزارى و دابین كردنى هه‌لى كار بوو كه خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پێیان دراوه جێبه‌جێ نه‌كراون.
له گردبوونه‌وه‌كه‌دا خۆپیشانده‌ران چوار ده‌وری ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سره‌یان گرت و ڕێگه‌یان نه‌دا بۆ ماوه‌یێک ژماره‌یێک له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه بچنه ده‌ره‌وه و دواتریش هێزه ئه‌منییه‌كان له ڕێگه‌ى غازى فرمێسک‌ڕێژ و ته‌قه‌كردنه‌وه بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كرد.
له خۆپیشاندانه‌كاندا ژماره‌یێک به‌شداربوو به‌هۆى ته‌قه‌كردنی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بریندار بوون و ژماره‌یێكى دیكه‌ش به‌هۆى غازى فرمێسكڕێژه‌وه ئازاریان پێگه‌یشتوووه.
شایانی باسه؛ به‌هۆى خراپى بارودۆخى پارێزگاكه‌وه، خۆپیشاندانه‌كانى به‌سره چه‌ندین مانگه به‌رده‌وامن و ناوبه‌ناو ده‌وه‌ستن و سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، تا ئێستاش سه‌دان كه‌س له ڕیزى خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانیش بریندار بوون.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment