ساڵح موسلیم: ئه‌ردۆغان شه‌ڕی، دژ به‌ بوونی كورد ڕاگه‌یاندوووه‌

به‌شی سووریا- به‌رپرسی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی ته‌ڤده‌م رایگه‌یاند: "هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا بۆ هاتنه‌ ناو باكووری سووریا به‌ واتای ڕاگه‌یاندنی جه‌نگه‌ له‌سه‌ر بوونی كورد."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم به‌ كه‌ناڵی "الحرة"ی گوتوووه‌: "ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ باكووری سووریا ده‌كات وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر عه‌فرین كردی چوونكه‌ ئه‌و پێی وایه‌ ده‌بێت گه‌لی كورد بوونی نه‌بێت."

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی ته‌ڤده‌م توركیای تۆمه‌تبار كردوووه‌ به‌وه‌ی ڕێگا نادات كورد په‌یوه‌ستی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه‌ سیاسییانه‌ی جنێڤ و سۆچی و ئه‌ستانا و شوێنه‌كانی دیكه‌ ببێت كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا ده‌درێن و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه‌ كورد نه‌بێته‌ خاوه‌نی هیچ مافێكی دیموكراسی له‌ ناو سووریادا.

ساڵح موسلێم ده‌ڵێت: "ئه‌ردۆغان ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ سووره‌ له‌سه‌ر په‌كخستنی هه‌ر چاره‌سه‌رێكی سیاسی له‌ سووریا، جگه‌ له‌وه‌ش كاتێک گورز له‌ توندڕه‌وه‌كان ده‌وه‌شێنرێت له‌ باكووری سووریا، ئه‌ردۆغان ئازار ده‌چێژێ."

ساڵح موسلیم ڕه‌تی كردوووه‌ته‌وه‌ هه‌ندێک گرووپی كوردی پێشێلكارییان دژی هه‌ندێک پێكهاته‌ ئه‌نجام دابێت وه‌ک ده‌ركردنی به‌ زۆر و گوتوویه‌تی: "باكووری سووریا ته‌نها مۆڵگه‌ی دیموكراسییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا."

هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتی كرد و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و هه‌سه‌ده‌ش ده‌ڵێن: "ئاماده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ن و هه‌ر هێرشێک له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بكرێت ئه‌وان شه‌ڕی داعش ڕاده‌گرن و به‌ره‌نگاری سوپای توركیا ده‌بنه‌وه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50271

Your Comment

You are replying to: .
captcha