کوردپرێس:
بەپێی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە له دیداری نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسیدا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ئێستای عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی تا ئێستا ماون و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌که تاوتوێ كران و هه‌روولا جه‌ختیان له گرنگیی ته‌واوكردنی و پرۆسه‌یێكی ته‌ندروستی سیاسی له عێراق كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا كێشه‌كانی هه‌ولێر - به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به‌پێی ده‌ستوور گفتوگۆ كرد، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر دۆخی ئاواره‌كانی ده‌ستی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختیان له پێویستیی هاوكاریكردنیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له داعش ڕزگاركراون، كرده‌وه.
تاوتوێ­كردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند پرسێكی دیكه، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
شەوی پێنجشەممە 13-12-2018 محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی دیکە لە هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
Your Comment