ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی: هەموو ڕێگاکان دەچنەوە لای بارزانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دەبێت ئەو کەسانە عاقڵ بووبن کە ئێستا سەردانی بارزانی دەکەن و تێگەیشتوون هەموو ڕیگاکان دەچنەوە لای مەسعوود بارزانی و مانەوەی کوردستان بەندە بە مانەوەی بارزانییەوە.

کوردپرێس:

عەلی عەونی لە نووسینەکەیدا کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت ئەوانەی پێشتر ڕەخنەیان لە بارزانی دەگرت ئێستا عاقڵ بووبن و لە گرنگیی مانەوەی بارزانی تێگەیشتبن.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی گوتیشی: ئەوانەی لە كاتی سەرۆکایەتیی هەرێمدا دژی بارزانی بوون ئێستا خێرە هەموو لایێک رێگای سەری بڵندیان گرتووە و دەچنە خزمەتی؟

ڕەخنەش لەوانە دەگرێت کە دژایەتیی بارزانییان دەکرد، بۆچی لە ئێستادا هیچ ڕەخنەیێک لە سەرکردایەتیی حزبەکانیان ناگرن کە هەموویان ڕێگای "سەری بڵندیان" گرتووەتە بەر بۆ لای مەسعوود بارزانی.

ئەندامەکەی سەرکردایەتیی پارتی وەک ئاماژەیێک بە پێشوازیی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو بۆ کاندیدەکانی پارتی، لە کۆتاییی نووسینەکەیدا دەڵێت، "هەموو ڕێگاکان دەچنەوە لای بارزانی".

ئەوەش لەکاتێکدایە هەفتەی پێشوو شاندی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر بۆ کۆبوونەوە دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم سەردانی پارتییان کرد.

News Code 50264

Your Comment

You are replying to: .
captcha