کوردپرێس:
پێش چەند ڕۆژ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرککۆماری تورکیا پەنجەی بەرزەوە کرد و وتی بەرنامەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات تەواو کردووە و بە هیچ شێوازێک پاشگەز نابنەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا وەرگیراون، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دراوە.
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژوورناڵ نووسیویەتی لە پێوەندییە تەلەفونییەکەدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە ئەردۆغانی وتووە هاوکار بن لە مەسەلەی سووریا و واز لە بڕیاری هێرشکردنە سەر خاکی ئەو وڵاتە بهێنێت.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و ترەمپ تاوتوێی پرسە دووقۆڵییەکان، پرسەکانی ئەمنی و دواپێشھاتەکانی سووریایان کردووە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیای بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گەیاند.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و ترەمپ رێککەوتن لەسەر دەستەبەرکردنی ھاریکاریی کاریگەرتر لە سووریا.
Your Comment