ترەمپ بە ئەردۆغانی وتووە هێرش نەکاتە سەر کوردی سووریا

بەشی جیهان- دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تەلەفونی بۆ ئەردۆگان کردوووە و پێی وتوووە واز لە پڕۆژەی هێرش­کردنە سەر کوردی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات بهێنێت.

کوردپرێس:

پێش چەند ڕۆژ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرککۆماری تورکیا پەنجەی بەرزەوە کرد و وتی بەرنامەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات تەواو کردووە و بە هیچ شێوازێک پاشگەز نابنەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا وەرگیراون، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دراوە.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژوورناڵ نووسیویەتی لە پێوەندییە تەلەفونییەکەدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە ئەردۆغانی وتووە هاوکار بن لە مەسەلەی سووریا و واز لە بڕیاری هێرشکردنە سەر خاکی ئەو وڵاتە بهێنێت.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و ترەمپ تاوتوێی پرسە دووقۆڵییەکان، پرسەکانی ئەمنی و دواپێشھاتەکانی سووریایان کردووە.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیای بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گەیاند.

هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و ترەمپ رێککەوتن لەسەر دەستەبەرکردنی ھاریکاریی کاریگەرتر لە سووریا.

News Code 50261

Your Comment

You are replying to: .
captcha