کوردپرێس:
مەراسیمەکە لەلایەن رێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانەوە ڕێکخرابوو و لەبەردەم ناوەندی چاند و هونەری مەخموور دەستی پێکرد و بە رێپوان چوونە بەردەم نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپی مەخموور.
لە مەراسیمەکەدا کە بە هەزاران کەس ئامادەی بوون، ئیدانەی بێهەڵوێستیی نەتەوەیەکگرتووەکانیان کرد لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر قەزای شنگال و مەخموور و داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هەڵوێستی جددیان هەبێت لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا.
هەر لە مەراسیمەکەدا بە بەشداریی بەشێک لە دانشتوانی مەخموور تەرمى ئەو چوار ژنە بەخاک سپێردران کە دوێنێ شەو بەهۆی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیاوە گیانیان لە دەست دا.
شەوی ڕابردوو (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) کاتژمێر ٩:٥ خولەک، فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانی ناوچەی گر عوزێر و گەلێی شلۆیان لە قەزای شنگال و چیای قەڕەجوغ و کەمپی ئاوارەکانی کوردستانی تورکیایان لە قەزای مەخموور کرد بەو هۆیەوە چوار ئهندامی هێزەکانى پاراستنی مەخموور شههید بوون.
دواتر سوپاى تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە هێرشەکانى سەر سنوورى مەخموور و شنگال زیاتر له ٢٠ فڕۆكه جهنگی و ژمارهیێک فڕۆكهی بێفڕۆكهوان بهشدارییان تێدا كردووە.
*لە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment