کوردپرێس:
لە میانەی بەشداریکردنی لە چەژنی ئێزدی لە چیای لالش محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" دژی هەر هێرشێکین کە سەروەریی خاکی عێراق پێشێل بکات ئەو هێرشانەی تورکیا بۆ سەر هەرێم ئیدانە دەکەین".
شەوی ڕابردوو (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) کاتژمێر ٩:٥ خولەک، فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانی ناوچەی گر عوزێر و گەلێی شلۆیان لە قەزای شنگال و چیای قەڕەجوغ و کەمپی ئاوارەکانی کوردستانی تورکیایان لە قەزای مەخموور کرد بەوهۆیەوە چوار ئهندامی هێزەکانى پاراستنی مەخمور شههید بوون.
دواتر سوپاى تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە هێرشەکانى سەر سنوورى مەخموور و شنگال زیاتر له ٢٠ فڕۆكه جهنگی و ژمارهیێک فڕۆكهی بێفڕۆكهوان بهشدارییان تێدا كردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment