بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئەمریکا، پاتریک ریدەر رایگەیاند هەردوو سەرۆک ئەرکان، وەک وەڵامێک بۆ نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا لەبارەی ئەو خاڵە چاودێریانەی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا جێگیری کردوون، تاوتوێی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی دوولایان کرد.
ریدەر لە راگەیێنراوەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دانفۆرد بە هاوتا تورکییەکەی رایگەیاندووە، خاڵە چاودێرییەکان بەمەبەستی بەرگرتنە لە ئەگەری هەر هەڕەشەیێک لە سووریاوە کە دەکرێتە سەر تورکیا.
ئەو گوتەبێژە ئاماژەی بەوەداوە کە هەردوو وڵات ساڵانێکە هاوپەیمانن لە ناتۆدا و خاوەنی پەیوەندی سەربازیی بەهێزی بەردەوامن و رایگەیاندووە: "سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا جەختی لەسەر پەیوەست بوونی ئەمریکا بە هەوڵەکانی هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا بۆ سەقامگیری لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کردەوە.
پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە زاری وەزیری بەرگریی جیمس ماتیس-ەوە رایگەیاندبوو کە لەسەر سنووری سووریا و تورکیا، دەستیان کردووە بە دروست کردنی خاڵی چاودێری.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment