له‌ سێ مانگدا هه‌رێم زیاتر له‌ ملیارێک دۆلار داهاتى به‌ نه‌وت ده‌ست كه‌وتووه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمپانیای جیهانیی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری چوارەم ڕاپۆرتى خۆى تایبه‌ت به‌ وردبینی كه‌رتی نه‌وت و گازی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ تێیدا به‌ به‌هاى 1 ملیار و 309 ملیۆن و 899 دۆلارى ئه‌مریكى داهاتى كۆتایى فرۆشى نه‌وت بووه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر حسابى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆمپانیاى دیلۆیت له‌ ڕاپۆرتێكیدا، كۆى داهاتى فرۆش و خه‌رجى و كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نه‌وت و گازى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان-ى بڵاو كرده‌وه‌، و به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌ له‌ماوه‌ى 3 مانگدا و له‌ 1ی نیسانی 2018 تا 30ی حوزه‌یرانی 2018 ، بڕى 28 ملیارو 398 ملیۆن و 248 به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه، تێكڕاى نرخى یه‌ک به‌رمیلیش به‌ زیاتر 62 دۆلار خه‌مڵێنراوه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ى دیلۆیتدا هاتووه‌: جیاوازیی نێوان كۆی گشتی هەناردە كردن و بڕی هەناردە کراوی فرۆشراو دەگەڕێتەوە بۆ لابردنی خەوشەكان، وەك ئاو. هەناردەكراو لەڕێی تەنكەر لە چارەكی دووەمی 2018دا نەبووە، ئەوەش پەیوەندی هەیە بە گرێبەستەکانی هاوبەشی بەرهەمهێنان (PSC ) و ڕێككەوتنی مۆڵەتپێدانی بۆرى هەناردەکردن و ئەم بڕە پارە زیادەیە لە داهاتی فرۆشی نەوت نەبووە.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50251

Your Comment

You are replying to: .
captcha